كتێبخانەی گشتیی هەولێر بۆ ماوەی هەفتەیەک دەوامی ڕاگرت
ناز فەلەكەدین كاكەیی، بەڕێوبەری گشتیی كتێبخانەی هەولێر ڕايگەیاند: "بە هۆی هەبوونی یەك دوو حاڵەتی تووشبوون بە پەتای کۆرۆنا، بۆ تەندروستی كارمەندان و خۆپارێزیان لە ڤایرۆسی كۆرۆنا بریارمان دا كارمەندان بۆ ماوەی هەفتەیەك دەوام نەكەن".
گوتیشی:لە ئەمڕۆ شەممەوە 8-8-2020 تاكوو 16-8-2020 بۆ ماوەی یەك هەفتە دەوام ڕادەگرین و داوا لە خوێنەران دەكەین كە لە ماوەی ئەم هەفتەیەدا سەردانی كتێبخانەی گشتیی هەولێر نەكەن".
باسنيوز
