لە سنووری كفری بارهەڵگرێگ ئاگری گرت

لە سنووری كفری بارهەڵگرێگ ئاگری گرت
ئەمڕۆ شەممە لە سنووری قەزای كفری لە گەرمیان، ئۆتۆمبیلێكی بارهەڵگر كە كاشی بار كردبوو، ئاگری گرتووە و دواتر تیمەكانی بنكەی بەرگری شارستانیی كفری ئاگرەكەیان کوژاندووەتەوە و شۆفێرەكەشیان رزگار كردووە.

عادل عەلی، بەرپرسی بنكەی بەرگریی شارستانی قەزای كفری، بە (باسنیوز)ی راگەیاند: " ئەمڕۆ شەممە 8/8/2020، لە نێوان قەزای كفری و گوندی كارێز بارهەڵگرێك باری کاشیی پێی بووە، ئاگری گرتووە."

گوتیشی: "تیمەكانمان بۆ خامۆشكردنی ئاگرەكە گەیشتنە شوێنی رووداوەكە و توانیان زیانەكانی ئەو ئاگرە كەم بكەنەوە و شۆفێرەكەش لە مردن رزگار بكەن."

ئەوەشی خستە روو: "بە گوتەی خاوەنەكەی زیاتر لە 2 ملیۆن و 500 هەزار دینار زیانی پێ گەیشتووە و هۆكاری ئاگرەكەش بەهۆی بەرزیی پلەی گەرماوە بووە."












باسنيوز



Top