ئەمڕۆ هەشت هاوڵاتی كورد لە ئێران دەسگیركران
لانیکەم 8 هاوڵاتی کوردیان دەسگیركرد
رێكخراوی هەنگاو بۆ مافەكانی مرۆڤ رایگەیاند، شەوی سێشەممە 4 ئابی 2020، هێزەکانی ئیتلاعاتی سوپای کرماشان کە نزیکەی 50 کەس دەبون پاش گەمارۆدانی ماڵێک لە گەڕەکی فەرهەنگییانی پاوە لانیکەم 8 هاوڵاتی کوردیان دەسگیركرد و بەرەو شوێنێكی نادیارییان گواستنەوە.
بەگوێرەی رێكخراوەكە، یەکێک لە دەسگیركراوەكان ناوی (پەرەستو حەسەنزادە) خەڵکی پاوەیە، یەكێكی دیكەشیان هاوسەرەكەیەتی كە ناوی "ئەرسەلان"ەو فامیلیەکەی نەزانراوە و خەڵکی سنەیە.
ئەو شەش كەسەی دیکە دوانیان ژن بون و سەرجەمیان خەڵكی بانە بون
ئاماژەی بەوەشكردوە، ئەو شەش كەسەی دیکە دوانیان ژن بون و سەرجەمیان خەڵكی بانە بون، بە تۆمەتی هاوکاری لە گەڵ حیزبێکی کوردستانی ئۆپۆزسیۆنی ئێران دەسگیركراون.
خەندان
