قوتابیانی پۆلی 12ی ئامادەیی قەرەبوو دەکرێنەوە

قوتابیانی پۆلی 12ی ئامادەیی قەرەبوو دەکرێنەوە
وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، بەهۆی ئەو هەڵانەی لە تاقیکردنەوەکانی پۆلی 12ی ئامادەییدا هەبوون، بڕیاردرا نمرەی ئەو پرسیارانە بە قوتابیان بدرێت و وەڵامەکانیان بە گوێرەی ئەو بژارانەی دیاریکراون بە راست هەژمار بکرێن.

بە گوێرەی بڕیارەکە ئەو پرسیارانەی چەند وەڵامێکیان بۆ دەبێت، هەر خوێندکارێک یەکێک لەو بژارانەی هەڵبژاردبێت، ئەوا وەزارەتی پەروەردە بە راست بۆی هەژمار دەکات






rudaw
Top