تووشبوویه‌كی دیكه‌ی كۆرۆنا له پشده‌ر كۆچی دواییكرد
بەڕێوبەرایەتی گشتیی تەندروستی راپەڕین، له راگه‌یه‌ندراوێكدا، كه وێنه‌یه‌كی بۆ "كوردستان24" نێردراوه، بڵاویكرده‌وه، ئه‌و تووشبووه له سه‌نته‌ری نەخۆشییە گواستراوه‌كانی قه‌ڵادزێ له ژێر چاره‌سه‌ری پزیشكی بووه و به هۆی تووشبوونی به كۆرۆنا گیانی له‌ده‌ستداوه.
تا ئێستا له سنووری راپه‌ڕین، 24 كه‌س به هۆی تووشبوونیان به په‌تای ڤایرۆسی كۆرۆنا گیانیان له‌ده‌ستداوه
k24
