پەرلەمانتارێک: حکوومەتی کازمی ناتوانێ رووبەڕووی گرووپە چەکدارییەکان ببێتەوە

پەرلەمانتارێک: حکوومەتی کازمی ناتوانێ رووبەڕووی گرووپە چەکدارییەکان ببێتەوە
ئەندامێکی لێژنەی ئاسایش و بەرگریی پەرلەمانی عێراق رایدەگەیەنێت، حکومەتی عێراق، کە مستەفا کازمی سەرۆکایەتی دەکات، ناتوانێ رووبەڕووی گرووپە چەکدارییەکان ببێتەوە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە 6-8-2020، فالح عیساوی، ئەندامی لێژنەی ئاسایش و بەرگریی پەرلەمان، لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاندووە، حکوومەتی عێراق دەزانێ کام گروپ و میلیشیا هێرشی مووشەکی دەکەنە سەر ناوچەی سەوزی بەغدا.

فالح عیساوی مووشەکبارانکردنی ناوچەی سەوزی بەغدا بە بەهانەی ئەوەی ”مانەوەی ئەمریکا و هاوپەیمانان زیان بە عێراق دەگەیەنێت“، بەتوندی رەت دەکاتەوە.

ئەو پەرلەمانتارە، کە ئەندامی هاوپەیمانیی ، ئاماژەی بەوەش کردووە، کە هەرچەندە مستەفا کازمی و حکوومەتەکەی دەزانن کام گرووپ و میلیشیا لە پشت هێرشەکانەوەن، بەڵام ”ناتوانێ رووبەڕووی ئەو گرووپانە ببێتەوە“.

میلیشیاکانی حەشدی شەعبی بەردەوم بە مووشەک ناوچەی سەوزی بەغدا و بە تایبەت باڵوێزخانەی ئەمریکا، کە دەکەوێتە ئەو ناوچەیەوە، دەکەنە ئامانج.












باسنيوز



Top