پشدەر.. بڕێکی زۆر دەرمانی قاچاخی ئێرانی دەستی بەسەردا گیرا

پشدەر.. بڕێکی زۆر دەرمانی قاچاخی ئێرانی دەستی بەسەردا گیرا
ھێزەکانی یاریدەدەرێتی ئاسایشی قەڵادزێ و سەنگەسەر دەستیان بەسەر بڕێکی زۆر دەرمانی ئێرانی گرتووە کە بە شێوەی قاچاخ ھێندراوەتە ناو ھەرێمی کوردستانەوە.

محەمەد فازڵ، گوتەبێژی ئاسایشی ڕاپەڕین ڕایگەیاند: "دوای ئەوەی زانیاریمان پێ گەیشت کە بڕێکی زۆری دەرمانی مرۆیی بە قاچاخ لە ئێرانەوە ھێندراوەتە سنوورەکە، ھێزەکانی ئاسایشی قەڵازێ و سەنگەسەر توانیان دەستی بەسەردا بگرن و دوو تۆمەتباریش بەو ھۆیەوە دەستگیر بکەن".

گوتیشی: "دەرمانە قاچاخەکە پێکھاتووە لە: ٢٨١ ھەزار و دەنک حەبی جۆری (ڤیتامین سی، ئەمۆکسیلین، کۆڵدجێل، بێنراکودیل، گەین ئەپ، ڕۆیاڵ، فات فاست، سوپسیدیاری فود پرۆدەکت، ھیمالایەو پوما)، شەش ھەزار و ٣٢٠ مەلحەمی جۆری (ئێن ئێن و زایلۆژێل) و٦۰۰ قەترەی جۆری (کانازۆڵ، کۆلیک ئی زێت و جێنتێکس)".

باسی لەوەش کرد ئێستا دەرمانەکە دەستی بەسەردا گیراوە و دوو تۆمەتبارەکەش دۆسیەی لێکۆڵینەوەیان بۆ کراوەتەوە.













باسنیوز



Top