حکومەت ملیارێک دینار بۆ تەندروستیی دهۆک تەرخاندەکات
وەزارەتی تەندروستی دەڵێت، تەرخانکردنی ئەو بڕە پارەیە لە چوارچێوەی هەوڵەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستانە بۆ رووبەڕووبوونەوەی کۆرۆنا و پارەکەش "بەشێکە لە بودجەی فریاکەوتنی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا کە بۆ دەڤەر و پارێزگاکان تەرخانکراوە".
ئەم هەوڵەی حکومەتی هەرێمی کوردستان دوای ئەوە دێت کە لە چەند رۆژی رابردوودا، ژمارەی تووشبووانی کۆرۆنا لە دهۆک بەرزبوونەتەوە و تەنیا رۆژی سێشەممە 4ی ئاب 83 تووشبووی نوێی کۆرۆنا لە پارێزگاکە دەستنیشانکراون.
تاوەکو ئێستا لە دهۆک 801 تووشبووی کۆرۆنا دەستنیشانکراون، لەو ژمارەیەش 376 تووشبوو چارەسەرکراون و شەش تووشبووش گیانیان لەدەستداوە.
دەقی راگەیێندراوی وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان:
بە فەرمانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بڕی یەک ملیار دینار بۆ تەندروستی پارێزگای دھۆک تەرخانکرا.
بە فەرمانی ڕێزدار مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و لە چوارچێوەی هەوڵەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی پەتای کۆرۆنا ،بڕی یەک ملیار دینار بۆ تەندروستی و پارێزگای دھۆک تەرخانکرا کە بە شێکە لە بودجەی فریاکەوتنی حکومەتی هەرێم بۆ بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا کە بۆ دەڤەر و پارێزگاکانی هەرێم تەرخانکراوە.
وەزارەتی تەندروستی
حکومەتی هەرێمی کوردستان
5ی ئابی 2020
rudaw
