لە سۆران 31 شوێنکار بەهۆی سەرپێچی لە ڕێنماییەکان داخران
رێبوار مەحموود، بەرپرسی لیژنەی ئابووریی قایمقامیەتی قەزای سۆران رايگەیاند: "پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە 5/8/2020 لە لەژێر چاودێری و رێنمایی قایمقامی قەزای سۆران، تیمێکی تایبەتی چاودێری لیژنەکەمان سەردانی بازاڕی سۆرانیان کرد، لە چوارچێوەی ئەو رێنماییانەی وەزارەتی ناوخۆ بۆ بازاڕ و دووکاندار و پیشەوەران بە مەبەستی خۆپارێزی لە پەتای کۆرۆنا و له ئەنجامدا ٣١ دووکان و شوێن بەھۆی پابەندنەبوون بە رێنماییەکان داخران و لێپێچینەوەی یاسایش لەگەڵ خاوەنەکایان دەکرێت".
گوتیشی: "تیمەکانمان لە لیژنەی ئابووریی قایمقامیەتی قەزای سۆران، رۆژانە بە سێ شێفت تەواوی بازاڕی سۆران و ناحیەی دیانا بەسەر دەکاتەوە و لە ئەگەری جێبەجێنەکردنی ھەر رێنمایەکی خۆپارێزی شوێنەکان دادەخرێن و کاردانەوەی یاساییشیان لەگەل دەکرێت و رێنمایشیان پێ دەدرێت".
باسنيوز
