كارمەندێكی وەزارەتی پێشمەرگە لە كاتی كارەكەی گیانی لەدەست دا
لەمبارەوە شۆڕش ئیسماعیل، وەزیری پێشمەرگەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە پێگەی تایبەتیی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (فەیسبووک) ئەم هەواڵەی پتشڕات کردووەتەوە و وێڕای سەرەخۆشی لە کەسوکاری ئەو پێشمەرگەیە نووسیویە: "بەداخ و پەژارەیەكی زۆرەوە، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ ٥ی ئابی٢٠٢٠ هەواڵی كۆچی دوایی پێشمەرگە و کارمەندی دیوانی وەزارەتمان (ن.ع / سامان سادق مستەفا)مان پێ گەیشت.
ئاماژەی بەوەش داوە: "کۆچکردوو ماوەی چەندین ساڵە لە خۆشەویستی بۆ باخچەکانی وەزارەت و دڵسۆزی لە پێشمەرگایەتیدا، خۆنەویستانە لە ئەرکەکەی بەردەوام بوو، ئەمڕۆش لە کاتی کارکردندا، کە چەندین ساڵە باخەوانی وەزارەتە، بەهۆی رووداوی کارەباوە گیانی لەدەست دا".
باسنيوز
