وه‌زیری په‌روه‌رده: ساڵی نوێی خوێندن ڕەهەندێکی تەندروستیی تێدا دەبێت
وه‌زیری په‌روه‌رده‌ی حکوومەتی هه‌رێمی كوردستان، ڕای گه‌یاند ساڵی خوێندنی (2020ـ2021) به هه‌مان شێوه‌ی ساڵی (2019ـ2020)، ڕه‌هه‌ندێكی تێدایه، كه ئه‌ویش ڕه‌هه‌ندی ته‌ندروستییه و پێویستمان به هه‌ڵسه‌نگاندنی ته‌ندروستییه.
د.ئالان حه‌مه سه‌عید، وه‌زیری په‌روه‌رده‌ی حکوومەتی هه‌رێمی كوردستان، ئه‌مڕۆ چوارشەممە (5|8|2020) له‌میانه‌ی پرێنس كۆنفڕانسێكدا له هه‌ڵه‌بجه، كه په‌یامنێری (باس‌نیوز) تێیدا ئاماده بوو، ڕای گه‌یاند: "سه‌باره‌ت به ده‌ستپێكی ساڵی نوێی خویندن، دوێنێ كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زاره‌تمان هه‌بوو و ئاماژه‌مان به چه‌ند خاڵێ كردوووه، وه‌زاره‌ت خەریکی دوایین خاڵەکانی بەرنامەیەکە كه ده‌یه‌وێت پێشكه‌شی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی بكات، کە ئەویش تایبەتە به چۆنیەتییی ده‌ستپێكی ساڵی نوێی خوێندنی (2020 ـ 2021".
وەزیری پەروەردە ڕوونیشی كرده‌وه: "ساڵی خوێندنی (2020ـ2021) به هه‌مان شێوه‌ی خوێندنی ئه‌مساڵ (2019ـ2020)، ڕه‌هه‌ندیكی تێدایه، كه ئه‌ویش ڕه‌هه‌ندی ته‌ندروستییه و پێویستمان به هه‌ڵسه‌نگاندنی ته‌ندروستییه، هه‌روه‌ها پێویستیشمان به ڕاوێژ و ڕا وه‌رگرتن و فه‌رمان دهرپێكردن ده‌بێت له‌لایه‌ن ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانه‌وه، بۆیه ئه‌و بابه‌ته ته‌رح ده‌كرێته سه‌ر یه‌كێك له كۆبوونه‌وه‌كانی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران".
د. ئالان حەمە سەعید گوتیشی: "له‌گه‌ڵ د.ئارام قادر وەزیری خوێندی باڵا و توێژینەوەی زانستی هه‌ردوو لامان ڕێکكهوتنمان وایه كه پێشتر وه‌كوو وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده كۆبوونه‌وه‌یه‌ك بكه‌ین و دواتر له یه‌كێك له ته‌وه‌ره‌كانی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران باس له چۆنیەتیی و ده‌ستپێكی ساڵی نوێی خویندنی (2020ـ 2021) بكه‌ین".
باسنيوز
