پۆلیسی هەولێر: لە ڕۆژانی جەژندا هیچ ڕووداوێكی نەخوازراو ڕووی نەداوە

پۆلیسی هەولێر: لە ڕۆژانی جەژندا هیچ ڕووداوێكی نەخوازراو ڕووی نەداوە


گوتەبێژی پۆلیسی هەولێر ڕای گەیاند هەموو ئەو پلانانەی کە بۆ ڕۆژانی جەژن دانرابوون، بە شێوەیەكی سەركەوتوو ئەنجام دراون و لە ڕۆژانی جەژندا لە هەولێر هیچ حاڵەتێكی نەخوازراو ڕووی نەداوە.

ڕائید هۆگر عەزیز، گوتەبێژی پۆلیسی هەولێر ڕاگەیاند: "ئەو پلانانەی کە لەلایەن بەڕێوبەرایەتیی پۆلیسی هەولێر بە گشت بەشەكانییەوە بۆ چوار ڕۆژی جەژن دانرابوون، توانرا بە ڕێكوپێكی جێبەجێ‌ بكرێت و هیچ كێشە و گرفتێك لە چوار ڕۆژی جەژندا ڕووی نەداوە".

گوتەبێژی پۆلیسی هەولێر گوتیشی: "توانرا هەموو پلان و ئەرکەکان کە لسەر شانی ئەفسەران و کارمەندانی پۆلیس بوون و بۆیان دیاری کراوە، زۆر بە باشی جێبەجێ کراون، بۆیە لە چوار ڕۆژی جەژندا لە شاری هەولێر و دەوروبەری هیچ حاڵەتێكی نەخوازراو ڕووی نەداوە".









باسنيوز
Top