وەزارەتی تەندروستی بانگەوازێكی بەپەلەی بڵاوكردەوە لەبارەی تووشبووانی چاكبووەوەی پەتای كۆرۆنایە
لە بانگەوازەكەدا هاتووە "یەکێک لە ھێڵەکانی چارەسەری بۆ نەخۆشانی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID19 بریتیە لە وەرگرتنی پلازمای خوێنی کەسێکی چاکبووەوە، زۆر لە نەخۆشەکان بەتوندی تووشبوونە و پێویستیان بە پلازما ھەیە".
دەشڵێ تکایە ئەوانەی چاک بوونەتەوە و ٢٨ ڕۆژیان تێپەڕ کردووە بەسەر یەکەم ڕۆژی دەستنیشانکردنی نەخۆشیەکەیان، سەردانی سەنتەرەکانی بانکی خوێن بکەن بۆ بەخشینی پلازما. بەم بەخشینە خزمەتێکی مرۆڤدۆستی و خێرێکی گەورە تۆمار دەکەن.
Basnwes
