بڕیارێك لە بەرژەوەندیی فەرمانبەرانی خاوەن پێداویستیی تایبەت دهردهكرێت
ئهمڕۆ سێشهممه 14/1/2020، بەڕێوەبەرایەتی گشتی چاودێری و گەشەپێدانی كۆمەڵایەتیی هەولێر، ڕاگهیاندراوێكى له پهیجى فهرمیی خۆى، له تۆڕى كۆمهڵایهتیی (فهیسبووك) بڵاو كردهوه، تێیدا ئاماژه بهوه دراوه، فهرمانێك له وەزارەتی كار و كاروباری كۆمەڵایەتییهوه بۆ بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی چاودێری و گەشەپێدانی كۆمەڵایەتی نێردراوە و تێیدا ئاشكرا كراوە: "بڕیارمان دا بە بەخشینی یەك كاتژمێر لە دەوامی ڕۆژانەی كەمئەندامان و خاوەن پێداویستییە تایبەتەكان، هەروەها دەستنیشانكردنی فەرمانبەرێك لە هەر پرسگەیەك بە مەبەستی هاوكاریكردنی كەمئەندامان".
لە فەرمانەكەدا باس لهوهش كراوه، ئەو فەرمانە لە ڕۆژى 8ى كانوونی دووەمی 2020 جێبەجێ دەكرێت.
باسنيوز
