له سلێمانى سێ تۆمه‌تبار ده‌ستگیر كران
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 14/1/2020، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی پۆلیسى سلێمانى ڕاگه‌یاندراوێكى له په‌یجى فه‌رمیی خۆى، له تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تیی (فه‌یسبووك) بڵاو كرده‌وه، تێیدا هاتووه: "به‌شی پۆلیسی نه‌هێشتنی تاوانی سلێمانی ئاگادار كرایه‌وه له‌باره‌ی ئۆتۆمبێلێكه‌وه كه له‌خوارووی عێراقەوە بڕیاری ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی هه‌یه و شۆفێره‌كه‌ی بێسه‌روشوێنه، دادوه‌ر فه‌رمانی به ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی ئۆتۆمبێلەکە و سهرنشینەکانی كرد".
ئه‌وه‌ش خراوه‌ته ڕوو، پۆلیسی سلێمانی لێكۆڵینه‌وه‌كانی ده‌ست پێكرد و توانرا لهماویهكی كه‌مدا ئۆتۆمبێله‌كه بدۆزرێته‌وه و ده‌ستی به‌سه‌ردا بگیرێت، دوو تۆمه‌تباریش كه سه‌رنشینی ئۆتۆمبێله‌كه بوون، ده‌ستگیر كران.
له ڕاگهیاندراوهكهدا ئاماژه به‌وه‌ش دراوه، ئێستا پۆلیسی سلێمانی لێكۆڵینه‌وه‌کانی به‌رده‌وامه و دوای ته‌واوكردنی ڕێكاره یاساییه‌كان، هه‌ردوو تۆمه‌تبار كه به‌ڕه‌گه‌ز عه‌ره‌بن و ئۆتۆمبێله‌كه‌ش ڕه‌وانه‌ی خوارووی عیراق ده‌كرێنه‌وه.
پۆلیسى سلێمانى ئاشكراشى كردووه پاش ئه‌وه‌ی هێزه‌كانی پۆلیس زانیاری‌یان ده‌ستكه‌وت له‌باره‌ی چه‌ند تۆمه‌تبارێكه‌وه كه له‌هه‌وڵدا بوون بۆ دزینی ئۆتۆمبێلێكى تۆیۆتا لاندكرووزهر، مه‌فره‌زه‌كانی به‌شی پۆلیسی نه‌هێشتنی تاوان گه‌یشتنه شوێنی مه‌به‌ست و توانرا ڕێگری له دزینی ئۆتۆمبێله‌كه بکرێت، ئێستاش پۆلیسی سلێمانی له هه‌وڵدایه بۆ ده‌ستگیركردنی تۆمه‌تباران.
هه‌ر له ڕاگهیاندراوهكهى پۆلیسى سلێمانى باس له‌وه‌ش كراوه، دوای ئه‌وه‌ی بەشی پۆلیسی نه‌هێشتنی تاوانی سلێمانی زانیاری‌یان ده‌ستكه‌وت له‌باره‌ی تۆمه‌تبارێكه‌وه كه ئۆتۆمبێلێكی دزیوه و به‌ره‌و ناحیه‌ی عه‌ربه‌ت ده‌ڕوات، مه‌فره‌زه‌كانی بەشی پۆلیسی عه‌ربه‌تی لێ ئاگادار كرایه‌وه و توانرا له‌وێ تۆمه‌تبار ده‌ستگیر بكرێت و ده‌ستیش به‌سه‌ر ئۆتۆمبێله دزراوه‌كه‌دا گیرا، ئێستاش تۆمه‌تبار به فه‌رمانی دادوه‌ر و به‌پێی مادده‌ی 446 له یاسای سزادانی عێراقی ڕاگیراوه و لێكۆڵینه‌وه له‌گه‌ڵیدا به‌رده‌وامه.
باسنيوز
