هاتوچۆی سلێمانی ئاگادارییەکی بۆ شۆفێران بڵاو کردەوە

هاتوچۆی سلێمانی ئاگادارییەکی بۆ شۆفێران بڵاو کردەوە
بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی پارێزگای سلێمانی به‌هۆی ئه‌و شه‌پۆلی به‌فر بارینه‌وە ئاگادارییەکی بۆ شۆفێران بڵاو کردەوە.

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆی پارێزگای سلێمانی لە ئاگادارییەکدا کە هۆشداری دەداتە شۆفێران کە به‌هۆی ئه‌و شه‌پۆڵی به‌فربارینه‌ی سنوری شاخی ئه‌زمه‌ڕ‌ و گۆیژه‌‌ و دۆڵه‌ڕووتی گرتووەته‌وه‌، بۆ كاری زۆر پێویست نه‌بێت سه‌ردانی ئه‌و شوێنانه‌ نه‌كه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی تووشی رووداوی هاتوچۆ نه‌بن‌ و گیانیان پارێزراو بێت.

ئەمرۆ دووشەممە ١٣\١\٢٠٢٠، شەپۆڵێکی بەفربارین ناوچە جیاوازەکانی هەرێمی کوردستانی گرتووەتەوە و پێشبینی دەکرێت کاریگەری شەپۆڵەکەش ئەمشەو کۆتایی پێ بێت.










باسنيوز

Top