وەزارەتی کارەبا: لە ھەرێمی کوردستان 75 مێگاوات کارەبا لەوزەی خۆر بەرھەم دەھێنرێت
سیروان محەمەد، لێپرسراوی ڕاگەیاندنی کارەبای سلێمانی ڕايگەیاند: "لەو سەردانەیدا بۆ بەسەرکردنەوەی پڕۆژەکانی کارەبا و بەسەرکردنەوەیان، وەزیری کارەبا باسی لەوەکرد کە لەماوەی ساڵی ڕابردوودا وەزارەتی کارەبا توانیویەتی 500 مێگاوات کارەبا بەرھەمھێنان زیاد بکەن و پلانیشیان بۆ زیاترکردنی بەرھەمھێنانی کارەبا ھەیە، لەوانە 50 مێگاوات کارەبای دیکە لە سنووری گەرمیان و 75 مێگاوات کارەبای دیکە لە وزەی خۆر کە بۆ ھەر پارێزگایەک 25 مێگاوات لەو کارەبایە تەرخان دەکرێت".
گوتیشی: "ھاوکات وەزارەتی کارەبا بڕیاری ئەوەشی داوە کە نرخی کارەبای باخەکان لەنرخی بازرگانییەوە بۆ نرخی ئاسایی ماڵان بگۆڕێت لە ھەوڵیشدایە پێداچوونەوە بەنرخی کارەبای شوێنە بازرگانییەکاندا بکرێت".
باسنيوز
