لە سلێمانی دوو کەس لە ڕێگەی تەڕدەستییەوە پارە لە خەڵک دەدزن
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 13/1/2020، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی پۆلیسى سلێمانى ڕاگه‌یاندراوێكى له په‌یجى فه‌رمیی خۆى، له تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تیی (فه‌یسبووك) بڵاو كرده‌وه، تێیدا هاتووه: "ڕۆژی 9/1/2020، سكاڵا لەسەر دوو تۆمەتباری بە ڕەگەز ئێرانی تۆمار كرا، كە لەڕێگەی تەڕدەستییەوە پارەیان له هاووڵاتییان دزی بوو، هه‌روه‌ها لەناو بازاڕی سلێمانیش بڕی دوو هه‌زار و 500 دۆلاری ئه‌مریكییان لە هاووڵاتییەك دزی بوو،".
باس له‌وه‌ش كراوه، مەفرەزەكانی بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوان لێكۆڵینەوەكانی دەست پێكرد و دەركەوت كە تۆمەتباران بەرەو سنووری باشماخ هەڵاتوون، دەستبەجێ مەفرەزەكانی پۆلیسی سلێمانی گەیشتنە شوێنی مەبەست و بە هاوكاریی بنكەی پۆلیسی باشماخ، توانرا هەردوو تۆمەتبار دەستگیر بكرێن.
پۆلیسى سلێمانى ئه‌وه‌شى خستووه‌ته ڕوو، ئێستا هەردوو تۆمەتبار (م، ع، س) و (ا، ی، ب) بە فەرمانی دادوەر و بەپێی ماددەی 446 لە یاسای سزادانی عێراقی ڕاگیراون، هه‌ردووكیشیان دانیان بەتاوانەكەیاندا ناوه و دەستبەسەر ئەو بڕەپارەیەشدا گیراوە، كە پێیان بووە
هه‌ر له ڕاگه‌یاندراوه‌كه‌دا ڕوونیش كراوه‌ته‌وه: "پێ دەچێت تۆمەتباران تاوانی دیكه‌یان لەناوچەكانی دیكه‌ی هەرێمی كوردستان ئەنجام دابێت، چونكە چەند جارێك سەردانی شارەكانی هەولێر و دهۆكیان كردووە، ئێستاش لێكۆڵینەوە لەگەڵیاندا بەردەوامە".
باسنيوز
