سەربەست لەزگین: داعش خۆی ڕێکدەخاتەوە بۆیە پێشمه‌رگه له ئاماده‌باشیی ته‌واو دایە
سه‌ربه‌ست له‌زگین، بریكاری وەزارەتی پێشمه‌رگه راگەیاند: "كۆبوونه‌وه‌ی فراوانی وه‌زیری پێشمه‌رگه و فه‌رمانده سه‌ربازییه‌كان كراوه، هێزی پێشمه‌رگه له ئاماده‌باشی دایه و ده‌بێت هه‌موو كات له ئاماده‌باشیدا بێت“.
هۆکارەکەشی بۆ ئەوە گەڕاندەوە کە جموجۆڵی تیرۆریستانی داعش رۆژ له دوای رۆژ زیاتر ده‌بێت، بەتایبه‌تیش له ناوچه‌كانی (حه‌مرین، خانه‌قین، باشووری كه‌ركووك، رۆژئاوای كه‌ركووك، قه‌ره‌چووغ، مووسڵ و چەند شوێنێکی دیکە) خۆیان زیاتر رێك ده‌خه‌نه‌وە، بەڵام ”پێشمەرگە چاودێریی جووڵه‌كانیان ده‌كات".
لە بارەی ڕاگرتنی مەشق و ڕاهێنانەکانی پێشمەرگە کە لە لایەن هێزەکانی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی لە دژی داعش ئەنجام دەدرا، سەربەست لەزگین ئاماژەی بەوە کرد کە ڕاگرتنەکە کاتییە و ”راهێنه‌ره‌كانیان ئاماده‌ن و په‌یوه‌ندیمان له‌گه‌ڵیاندا به‌رده‌وامە، هاوپه‌یمانان به‌رده‌وام ده‌بن له سیاسه‌تی خۆیان و هاوكاریی ئێمه له‌گه‌ڵ ئه‌وان به‌رده‌وام ده‌بێت و گۆڕانکاری به‌سه‌ردا نایه‌ت“.
باسنيوز
