ماڵپەڕێکی عەرەبی: چەند خولەکێک بەر لە خستنەخوارەوەی فڕۆکە ئۆکرانییەکە، فڕۆکەیەکی قەتەری رزگاری بوە

ماڵپەڕێکی عەرەبی: چەند خولەکێک بەر لە خستنەخوارەوەی فڕۆکە ئۆکرانییەکە، فڕۆکەیەکی قەتەری رزگاری بوە
ماڵپەڕی "العربية نت" لە راپۆرتێکدا رایگەیاندوە، چەند خولەکێک بەر لە خستنە خوارەوەی فڕۆکە ئۆکرانییەکە کە بوە هۆی گیان لە دەستدانی 176 کەس، فڕۆکەیەکی دیکەی قەتەری بە هەمان ئەو شوێنەدا تێپەڕبوە کە ئەگەری هەبو موشەکە ئێرانییەکان بە "هەڵە" ئەویش بکاتە ئامانج.

ماڵپەڕی "العربية نت" ئاماژەی بەوەشکردوە، بە گوێرەی نەخشەی گەشتی هێڵە ئاسمانییەکان کە دیارترینیان FlightStats رونیدەکاتەوە بەرەبەیانی رۆژی چوارشەممە فڕۆکەیەکی هێڵی ئاسمانی قەتەری لەسەر هەمان هێڵی فڕۆکە ئۆکرانییەکە لە گەشتدابوە بەرەو دەوحە.



نزیک بە 13 خولەک بەر لە دەستپێکردنی گەشتی فڕۆکە ئۆکرانییەکە، فڕۆکە قەتەرییەکە گەشتوەتە دەوحە


بە گوێرەی نەخشەی گەشتەکان فڕۆکە قەتەرییەکە لە گەشتی ژمارە QR491 بوە لە رێگەی فڕۆکەی بۆینگ کاتژمێر 4:45 خولەکی بەیانی لە فڕۆکەخانەی "ئایەتوڵا خومەیەنی" دەرچوە و کاتژمێر 6:25 خولەک گەشتوەتە دەوحە، واتە نزیک بە 13 خولەک بەر لە دەستپێکردنی گەشتی فڕۆکە ئۆکرانییەکە.

ماڵپەڕەکە لەچەند شارەزایەکی بواری فڕۆکەوانییەوە ئەوەشی خستوەتەڕو، "ئێران ئاگاداری کاتی گەشتی فڕۆکە قەتەرییەکە بوە و جەختیکردوەتەوە کە نابێت زیانی پێ بگات، ئەوەش دەزانرێت بەر لە هەر هێرشێکی موشەکی فڕۆکەخانە مەدەنییەکان پێشوتر بە نیوکاتژمێر ئاگادار دەکرێنەوە کە گەشتەکانیان رابگرن".




خەندان
Top