خشتەی پلە بەرزکردنەوەی ئەفسەرانی پێشمەرگە بڵاو دەکرێتەوە
ئەمرۆ یەکشەممە 12/1/2020، نووسینگەی ڕاگەیاندنی وەزیری پێشمەرگە راگەیاندراوێکی لەبارەی پلە بەرزکردنەوەی ئەفسەران بڵاو کردەوە.
له راگهیهندراوهكهدا هاتووه: "لە کانگای هەستکردن بە بەرپرسیاریەتی بەرامبەر داواکاری ئەفسەران سەبارەت بە پلە بەرزکردنەوە، وەزیری پێشمەرگە بەدواداچوونی لە ئەنجوومەنی وەزیران كرد و بە پێی ئەو زانیاریانەی بە وەزیری پێشمەرگە دراوە رۆژی سێشەممە خشتەی پلە بەرزکردنەوەی ئەفسەران هی ساڵی 2017 دەگەڕێتەوە".
هەروەها ئەوەش خراوەتە روو، "وەزیر راستەخۆ لە سەر ئەم پرسە سەرۆکی حکوومەتی هێناوەتە سەر خەت و پێی راگەیاندووە کە ئەفسەرانی پێشمەرگەش مافی خۆیانە وەکو ئەفسەرانی ناوخۆ خشتەی پلەبەرزکردنەوەیان لە کاتی خۆی بگەڕێتەوە و سەرۆکی حکوومەتیش بەڵێنی چارەسەری ئەم کێشەیەی پێ داوە".
باسنيوز
