لە سنووری كەركووك دەست بەسەر 65 بۆمبی چێندراوی داعشدا گیرا

لە سنووری كەركووك دەست بەسەر 65 بۆمبی چێندراوی داعشدا گیرا
هێزە ئەمنییەکانی عێراق، لە سنووری پارێزگای كەركووك دەستیان بەسەر 65 بۆمبی چێندراوی داعشدا گرت.

پۆلیسی فیدراڵیی عێراق لە بەیاننامەیەكدا كە بڵاوی كردووەتەوە و تێیدا هاتووە، پۆلسی فیدراڵیی عێراق لە سنووری پارێزگای كەركووك، دەستیان بەسەر 65 بۆمبی چێندراو و 150 ڕاستەی تەقینەوەی تیرۆریستانی داعشدا گرتووە.

ئەوەش خراوەتە ڕوو، پاشان لەلایەن ئەندازەی فەرماندەیی پۆلیسی فیدراڵیی عێراقەوە سەرجەم بۆمبەكان پووچەڵ كرانەوە.

هاوكات، ماویەكە داعش جموجۆڵی لە سنووری كەركووك زیادی کردوو و لەمبارەوە، مەریوان جەلال، بەرپرسی پێشووی مەكتەبی راگەیاندنی لقی سێی پارتی لە كەركووك، ڕايگەیاند: "ئێستا داعش لە سنووری كەركووك بەهێز بووەتەوە و رۆژانە لە سنوورەكە كردەوەی تیرۆریستی ئەنجام دەدەن".

گوتیشی: هاوكات داعش لە ناوچە كوردستانییە داگیركراوەكانی دیكە و چیای حەمرینیش هەیە و ئەوان مەترسین بۆ سەر ناوچەكە، هەڵبەتە داعش لە دوای رووداوەكانی 16ی ئۆكتۆبەری 2017ەوە هەلی باشیان بۆ ڕەخساوە بۆ ئەوەی خۆیان بەهێز بكەنەوە، چونكە هێزی پێشمەرگە لە سنوورەكە نەماوە".









باسنيوز

Top