پەرلەمانی عێراق ئەیاد عەللاوی لە پەرلەمانتاری دوور دەخاتەوە

پەرلەمانی عێراق ئەیاد عەللاوی لە پەرلەمانتاری دوور دەخاتەوە
سەرچاوەیەکی پەرلەمانی عێراق رایگەیاندووە، کە سەرۆکایەتیی پەرلەمان بڕیاری دوورخستنەوەی سەرۆکی هاوپەیمانیی ننیشتمانی لە کاری پەرلەمانی، دەدات.

میدیا عێراقییەکان بڵاویان کردووەتەوە، کە ئەیاد عەللاوی، سەرۆکی هاوپەیمانیی نیشتمانیی عێراقی بڕیاری دەست لەکار کێشانەوەی لە پەرلەمانتاری، داوە.

سەرچاوەیەکی پەرلەمانی عێراق بە ماڵپەڕی (غەد پرێس)ی راگەیاندووە، لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی پەرلەماندا، سەرۆکایەتیی پەرلەمان نامەی دەست لەکار کێشانەوەی ئەیاد عەللاوی رەت دەکاتەوە.

هەر ئەو سەرچاوەیە رایگەیاندووە، لە بری قبوڵکردنی دەست لەکار کێشانەوەکە، پەرلەمان بڕیاری دوورخستنەوەی عەللاوی لەکاری پەرلەمانی دەدات، بەهۆی ئەوەی عەللاوی:

- سوێندی یاسایی نەخواردووە.

- رێژەی نەهاتنە کۆبوونەوەکانی زۆر زیاد بووە.

- بەردەوام رەخنە لە پەرلەمان دەگرێت.












باسنيوز
Top