هێمن هەورامی: ئەوانەی لە پڕۆژەیاسای چاکسازی زەرەرمەند دەبن دەیانەوێ پڕۆژەکە لەبار ببەن
هێمن هەورامی، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان لە پێگەی تایبەتیی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (فەیسبووک)، جەماوەری کوردستانی لەوە دڵنیا کردەوە کە هیچ کۆسپێک ڕێگر نابێت لە پابەندبوونیان بە بنەماکانی دادپەروەری و بۆ کوردستانێکی بەهێز لە بارەی پڕۆژەیاسای چاکسازییەوە.
ئەوەشی ئاشکرا کرد کە ”ئەوانەی لە بەرژەوەندییان دەدرێت و لەگەڵ پرۆژەکە نین و هەر رۆژەی فشاری جیاجیا و کۆسپ دەدۆزنەوە و لە ژێر پەردەی مووچە و خانەنشینییەوە فرمێسکی تیمساحی دەڕێژن، دەیانەوێت پرۆژەکە لەبار ببەن“.
ئەوەشی پێ ڕاگەیاندوون کە ”دەبینن“ چۆن پابەندی بنەماکانی دادپەروەری و سەرخستنی ئیرادەی چاکسازی دەبن و ”سیاسەت و ڕیبازی بارزانی نەمر و پابەند بوون بە کارنامە بۆ خزمەتی هاووڵاتییان دوور لە موزایەدە سەردەخەین و کەس لە هەڤاڵانمان لە دەرەوەی سیاسەت و رێبازی پیرۆز، بۆ بابەتی کەسی هەوڵ نادات و ریگا نادەین یاری بە پرۆژەکە بکرێت“.
باسنيوز
