پەرلەمانی كوردستان خوێندنەوەی دووەم بۆ پرۆژەیاسای چاكسازی دەكات
ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە پەرلەمانی كوردستان به‌رنامه‌ى كاری كۆبوونەوەی ژماره (13)ی ئاسایی رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ی بڵاوكردەوە، كه به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه‌یه:
به پێی حوكمی مادده‌ی (5) و بڕگه‌كانی (یه‌كه‌م و دووه‌م) له مادده‌ى (16) و برگه‌ی (سێیه‌م) له مادده‌ی (18) و بڕگه‌كانی (یه‌كه‌م و دووه‌م و سێیه‌م و چواره‌م و پێنجه‌م) له مادده‌ی (20) و مادده‌كانی (47، 48، 52، 54، 55، 56، 57) له په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانى كوردستان-عیراق، ده‌سته‌ى سه‌رۆكایه‌تیى په‌رله‌مان بڕیاری دا به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنی ژماره (13)ى ئاسایی خولی پاییزه‌ی ساڵی یه‌كه‌م له خولــی پێنجه‌می هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان له كاتژمێر (11)ى پێش نیوه‌رۆی رۆژی یه‌كشه‌ممه رێكه‌وتی 2020/1/12 به‌مشێوه‌یه بێت:
یه‌كه‌م: ده‌نگدان له‌سه‌ر پرۆژه‌یاسای (مادده هۆشبه‌ره‌كان و كارتێكاره عه‌قلییه‌كان له هه‌رێمی كوردستان-عێراق به‌پێی حوكمی مادده‌كانی ( 90، 91 ،92 ، 96 ، 97) له په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان-عێراق.
دووه‌م: ده‌نگدان له‌سه‌ر پێشنیازه‌بریاری (رۆژانی بۆنه فه‌رمییه‌كانی نه‌ته‌وه‌ی توركمان) به‌پێی حوكمی مادده‌كانی ( 90، 91 ،92 ، 96 ، 97) له په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان-عیراق.
سێیه‌م: خوێندنه‌وه‌ی دووه‌می پرۆژه‌یاسای (چاكسازی لهخانهنشینی مووچه‌و ده‌رماڵه‌و به‌خشین و ئیمتیازاته‌كانی تر) به‌پێی حوكمی مادده‌كانی ( 87 ، 88 ،89 ، 92) له په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان-عێراق.
باسنيوز
