چوار سەربازی توركیا لە ڕۆژئاوای كوردستان كوژران
ئاژانسی هەواڵی "ئاسۆشەیتد پرێس" بڵاوی كردەوە چوار سەربازەكە لە خاڵێكی پشكنیندا لە ناوچەیەكی باكووری ڕۆژهەڵاتی سووریادا كوژراون، لەو كاتەی بە ناو ئۆتۆمبێلی هاووڵاتیاندا دەگەڕان.
لەمبارەیەوە ئاژانسەكە وردەكاریی زیاتری لەبارەی ڕووداوەكە نەدركاندووە و لایەنی ئەنكەراش جارێ هیچ زانیارییەكی رانەگەیاندووە.
جێی باسە لەوەتەی مانگی ئۆكتۆبەری رابردووەوە، 20 سەربازی توركیا لە سووریادا كوژراون، ئەمەش دوای ئەوەی سوپای توركیا دەستی بە هێرشەكەی كرد بۆ سەر رۆژئاوای كوردستان.
باسنيوز
