لە سنووری كەركووك سێ مۆڵگەی داعش تێک دران
ئاشكراش كراوە كە لە ئەنجامدا دەست بەسەر سێ مۆڵگەی داعش، هەروەها 32 بۆمبێ چێندراوی داعشدا گیرا و پاشان لەلایەن ئەندازەی سەربازییەوە بۆمبەكان پووچەڵ كرانە و مۆڵگەكانیش تێكدران.
لەم بارەیەوە، هیوا رەشید، بەرپرسی ناوچەی داقووقی پارتی پێشتر ڕايگەیاند، مۆڵگەكانی داعش پەرەیان سەندووە و رۆژانە مۆڵگەی نوێ دادەنێن، بە حوكمی ئەوەی سوپا و هێزە ئەمنییە عێراقییەكانی تر لە جادەی قیر لانادەن و ئۆپەراسیۆن لەدژی داعش ئەنجام نادەن لە دۆڵ و دەشتەكانی دەوروبەری داقووقی سەر بە پارێزگای كەركووك".
روونیشی كردەوە، بۆیە داعش پێگەی بەهێز بووە و رۆژانە كردەوەی جۆراوجۆری توندوتیژی دەكەن و دۆخی عێراقیش ئێستا هەموان دەزانین چۆنە و ئەمەش وا دەكات كە داعش بەهێزتر بێتەوە و پێشبینی ئەوە دەكرێت لە ئایندەیەكی نزیكدا زیاتر پەرە بستێنن.
باسنيوز
