بوومه‌له‌رزه‌یه‌ك له‌م ناوچه‌یه‌ى كوردستان ڕووى دا
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 9/1/2020، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی ھەرێمی کوردستان ڕاگه‌یاندراوێكى له په‌یجى فه‌رمیی خۆى، له تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تیی (فه‌یسبووك) بڵاو كرده‌وه، تێیدا باس له‌وه كراوه، 1 و 52 خوله‌كى دوای نیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ، بوومه‌له‌رزه‌یه‌ك به گوڕى 4.3 پله به پێوه‌رى ڕێخته‌ر و له دووریی 43 كیلۆمه‌تر له خانه‌قین، ڕووى داوه.
ئه‌وه‌ش خراوه‌ته ڕوو، دانیشتووانى خانه‌قین هه‌ستیان به بوومه‌له‌رزه‌كه كردووه و بوومه‌له‌رزه‌كه به قووڵایی 10 كیلۆمه‌تر ڕووى داوه.
باسنيوز
