هەفتەی داهاتوو پەرلەمانی کوردستان کۆ دەبێتەوە

هەفتەی داهاتوو پەرلەمانی کوردستان کۆ دەبێتەوە
لە نووسراوێکی فەرمیدا کە واژۆی د. ڕێواز فایق سەرۆکی پەرلەمانی کوردستانی لەسەرە، بانگهێشتی ئەندامانی پەرلەمان کراوە کە ڕۆژی یەکشەممەی هەفتەی داهاتوو لە کۆبوونەوەی ئاسایی پەرلەمان ئامادە بن.

کۆبوونەوەکە ‌دانیشتنی ژماره‌ (13)ی ئاسایی، ساڵی یه‌كه‌مە له‌ خولى هه‌ڵبژاردنی پێنجه‌مى په‌رله‌مان، کە ‌كاتژمێر 11ى پێشنیوه‌ڕۆی رۆژى یه‌كشه‌ممه‌ 2020.1.8

لە نووسراوەکەی پەرلەماندا بەرنامەی کاری کۆبوونەوەکە دیاری نەکراوە، بەڵام بەپێی زانیارییەکان پاش کۆتاییهاتنی ڕاپۆرتی لیژنە تایبەتمەندەکان، بڕیارە پەرلەمان خوێندنەوەی دووەم بۆ پرۆژەیاسای چاکسازی بکات.


دەقی بانگهێشتنامەکە:



بانگهێشت بۆ گشت ئه‌ندامه‌ به‌ڕێزه‌كانی په‌رله‌مانی كوردستان

پشت به‌ستن به‌ حوكمى بڕگه‌ى (سێیه‌م) له‌ مادده‌ى (18)ى په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستانی ـ عیراق، بڕیارمان دا بانگهێشتی گشت ئه‌ندامه‌ بـه‌ڕێزه‌كانی پـه‌رله‌مان بكه‌ین بۆ دانیشتنی ژماره‌ (13)ی ئاسایی ساڵی یه‌كه‌م له‌خولی هه‌ڵبژاردنی پێنـجه‌می پـه‌رله‌مانى كوردستان ـ عێراق، له ‌كاتژمێر (11)ى پێشنیوه‌ڕۆی رۆژی یه‌كشه‌مه‌ رێكه‌وتی 2020/1/12، تكایه‌ له‌كاتی دیاریكراودا ئاماده‌ بن.

له‌گه‌ڵ رێزدا..

د.رێواز فایق حسێن

سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان













باسنيوز


Top