بەھۆی بەفربارینی زۆر لە دەروازەی سنووری سەرزێڕ ئاستەنگ بۆ ھاتووچۆ دروست دەبێت.

بەھۆی بەفربارینی زۆر لە دەروازەی سنووری سەرزێڕ ئاستەنگ بۆ ھاتووچۆ دروست دەبێت.
شەپۆلێكی بەفربارین دەڤەری ئامێدی گرتەوە و لە ناحیەی كانی ماسی و دەروازەی سنووری سەرزێڕ نزیكەی 25 سم بەفر باریووە و ئاستەنگی بۆ ھاتووچۆ دروست بووە".

سەرچاوەیەك لە دەروازەی سنووری سەرزێڕ بە كوردستان24ی گوت: "لە دیوی باكووری كوردستان بەفر زیاتر باریوە، ئەمەش وایكردووە ھاتووچۆ لە دەروازەكە زەحمەت بێت".

راشیگەیاند: "تیمەكانی پاككردنەوەی رێگاوبان بەردەوامن لە پاككردنەوەی رێگاكانی ئەو سنوورە، بۆ ئەوەی ھاتووچۆ ئاسایی ببێتەوە".

وەك پێشتر كەشناسی پێشبینی كردبوو، لە دوێنێ چوارشەممەوە شەپۆلێكی بەفر و باران ھەرێمی كوردستانی گرتەوە، لە بەشێكی ناوچە شاخاوییەكان رێژەیەكی زۆر بەفر باریوە.



K24
Top