ھەفتەی داھاتوو پەرلەمان خوێندنەوەی دووەم لە بارەی پرۆژەیاسای چاکسازی دەکات

 ھەفتەی داھاتوو پەرلەمان خوێندنەوەی دووەم لە بارەی پرۆژەیاسای چاکسازی دەکات
راپۆرتی لیژنە تایبەتمەندەکانی پەرلەمانی کوردستان لە بارەی پڕۆژەیاسای چاکسازی تەواو بوو، چاوەڕوان دەکرێت لە سەرەتای هەفتەی داهاتوودا ڕاپۆرتەکان ڕادەستی سەرۆکایەتیی پەرلەمان بکرێت و وادەی کۆبوونەوەی پەرلەمان دەستنیشان بکرێت.



خەدیجە عومەر، ئەندامی فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە لێژنەی یاسایی پەرلەمانی کوردستان راگەیاند، بڕیارە لە سەرەتای هەفتەی داهاتوودا، لێژنەی یاسایی ڕاپۆرتی هاوبەش لە بارەی پڕۆژەیاسای چاکسازی بە سەرۆکایەتیی پەرلەمان بدات.



ڕوونیشی کردەوە کە دوای ڕادەستکردنی ڕاپۆرتەکە، دەستەی سەرۆکایەتیی پەرلەمان بۆ کۆبوونەوە و خوێندنەوەی دووەمی پڕۆژەیاساکە، پەرلەمانتاران بانگهێشت دەکات.



پێشتر حکوومەتی هەرێمی کوردستان پڕۆژەیاسای چاکسازی رەوانەی پەرلەمان کرد و خوێندنەوەی یەکەمی بۆ کرا. لە کۆبوونەوەی دوێنێ چوارشەممە ٨ی ١ی ٢٠٢٠ی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستانیش کە بە سەرپەرشتیی مەسرور بارزانی، سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیران بەڕێوە چوو، دوو بڕگەی نوێی بۆ پڕۆژەیاساکە پەسەند کرد کە هەردووکیان لە بەرژەوەندیی فەرمانبەران و خانەنشینانی هەرێمی کوردستاندا بوون.







باسنيوز
Top