پەروەردەی سلێمانی: قوتابیان ھەشت ڕۆژ پشوو وەردەگرن
مەریوان عومەر، بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی پەروەردەی سلێمانی ڕايگەیاند: "تاقیكردنەوەكانی وەرزی یەکەمی ساڵی (٢٠١٩-٢٠٢٠) لە دوێنێ سێشەممە ٧\١\٢٠٢٠ەوە دەستی پێكردووە تاكو ١٦ی ئەم مانگە بەردەوام دەبێت".
گوتیشی: "پشووی خوێندكاران لە ١٧ی ئەم مانگەوە دەست پێدەكات تاكو ٢٤ی مانگ و پشووەكەش لە ساڵنامەی پەروەردە جێگیر كراوە و مافی قوتابیانە ئەو پشووە وەربگرن".
ئاماژەی بەوەش دا، کە دوای کۆتایھاتنی تاقیکردنەوەکانی وەرزی یەکەم لەکاتی دیاریکراوی خۆیداتاقیکردنەوەکانی کۆتایی وەرزی دووەم دەستپێدەکات، بەڵام تاکو ئێستا ھیچ ڕێنمایەکیان بۆ تاقیکردنەوەکانی نیشتمانی بۆ نەھاتووە.
باسنيوز
