مەسرور بارزانی: ئەوەی لە تواناماندابێ دەیکەین بۆ ئەوەی هەرێمی کوردستان پارێزراو بێت

مەسرور بارزانی: ئەوەی لە تواناماندابێ دەیکەین بۆ ئەوەی هەرێمی کوردستان پارێزراو بێت
سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان هاووڵاتییانی هەرێمی کوردستانی دڵنیا کردەوە کە ئەوەی لە توانایاندا هەبێت بۆ ئەوەی هەرێمی کوردستان بە پارێزراوی بمێنێتەوە، دەیکەن.

کەمێک لەمەوبەر و پاش دەرچوونی لە کۆبوونەوەی سێ سەرۆکایەتییەکەی هەرێمی کوردستان، مەسرور بارزانی، سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان رای گەیاند: ”هەندێک رووداوی ناخۆش ڕوویان داوە، ئێمە بە نیگەرانیی قووڵەوە سەیریان دەکەین“.

ڕوونیشی کردەوە کە ئەم گرژییەی لە ناوچەکەدا هەیە کەشێکی نائارام و ناسەقامگیری درووست کردووە، بەڵام ”هەموو هەوڵێک دەدەین و ئەوەی توانیومانە کردوومانە و دەیکەین تا دۆخەکە بەرەو هێوری بڕوات و سەقامگیری بۆ ناوچەکە دەگەڕێتەوە، ئەرکی لەپێشینەمان پاراستنی هەرێمی کوردستان و خەڵکەکەیەتی و هەموو هەوڵێک دەدەین کە هەرێم تێکەڵی ئەم کێشانە نەبێت و تووشی گرژی و کێشە نەبێت“.

مەسرور بارزانی دووپاتی کردەوە کە لەگەڵ هەموو لایەنەکان لە پەیوەندیی بەردەوام دەبن و ”دەمەوێ خەڵکی کوردستان دڵنیا بکەمەوە کە ئەوەی لە تواناماندا بێت دەیکەین بۆ ئەوەی هەرێمی کوردستان بە پارێزراوی بمێنێت“.










باسنيوز


Top