وەزارەتی ناوخۆی حکوومەتی هەرێمی کوردستان: کەوتنەخوارەوەی مووشەکەکان هیچ زیانێکی نەبووە

 وەزارەتی ناوخۆی حکوومەتی هەرێمی کوردستان: کەوتنەخوارەوەی مووشەکەکان هیچ زیانێکی نەبووە
وەزارەتی ناوخۆی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بە فەرمی رای گەیاند، کەوتنەخوارەوەی مووشەکەکانی بەرەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە ٨ی ١ی ٢٠٢٠ هیچ زیانێکی نەبووە.

کەمێک لەمەوبەر لە لێدوانێکدا، وەزارەتی ناوخۆی حکوومەتی هەرێمی کوردستان رای گەیاند، کەوتنەخوارەوەی مووشەکەکانی بەرەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە ٨ی ١ی ٢٠٢٠، هیچ زەرەر و زیانێکی نەبووە.

بەرەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە، کۆماری ئیسلامیی ئێران لە سنووری پارێزگای کرماشانەوە، ژمارەیەک مووشەکی (سوپای عێراق دەڵێت ٢٢ مووشەک بووە) ئاراستەی بنکەکانی ئەمریکا و هاوپەیمانان لە سنووری پارێزگای ئەنبار (١٧ مووشەکیان لە پارێزگای ئەنبار کەوتە خوارەوە) و پارێزگای هەولێر (یەک مووشەک لە پارێزگای هەولێر کەوتە خوارەوە، چوار مووشەکیش دیار نییە لە کوێ کەوتوونەتە خوارەوە) کرد.




باسنيوز
Top