سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ پەرلەمان و حکومەت و حیزبەکان کۆدەبێتەوە
نەوزاد هادی، راوێژکاری سەرۆکی هەرێمی کوردستان راگەیاند، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، سبەینێ کاژێر 9:30 لەگەڵ مەسروور بارزانی، سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان و رێواز فایەق، سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان کۆدەبێتەوە، دواتر لەگەڵ نوێنەر یان سەرۆکی حیزبەکان کۆدەبێتەوە.
ئەو راوێژکارەی سەرۆکی هەریمی کوردستان ئاماژەی بەوە کرد، کۆبوونەوەکان لەبارەی بارودۆخی عێراق و کاریگەرییەکانی لەسەر بە هەرێمی کوردستانە.
