لێژنه‌ى دارایی پەرلەمان راپۆرتى خۆى له‌سه‌ر پڕۆژه یاساى چاكسازى ئامادە كرد
هه‌ر بۆ ئه‌م مه‌به‌سته كاتژمێر ٣ى دواى نیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ به‌سه‌رپه‌رشتى زیاد جه‌بار سه‌رۆكى لیژنه‌ى دارایی و كاروبارى ئابوورى له په‌رله‌مانى كوردستان لیژنه‌كه و به‌ئاماده‌بوونى جێگرى سه‌رۆك لیژنه‌كه‌و بڕیارده‌ر و ئه‌ندامان و راوێژكارانى لیژنه‌كه له هۆڵى پرۆتۆكۆلى په‌رله‌مانى كوردستان له‌گه‌ڵ تیمێكى حكوومه‌تى هه‌رێم كۆبوونه‌وه.
تیمه‌كه‌ى حكومه‌ت پێكهاتبوون له ئومێد سه‌باح سه‌رۆكى دیوانى سه‌رۆكایه‌تى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران، ئاواتى شێخ جه‌ناب وه‌زیرى دارایی، د. ڤالا فه‌رید وه‌زیرى هه‌رێم بۆ كاروبارى په‌رله‌مان و حكومه‌ت، خالید شوانى وه‌زیرى هه‌رێم، ئامانج ره‌حیم سكرتێرى ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیران و رابه‌ر سدیق بریكارى وه‌زاره‌تى دارایی.
له‌م كۆبوونه‌وه‌یه دوایین گفتوگۆ و تاوتوێى ته‌واوى مادده و بڕگه‌كانى پڕۆژه یاساى چاكسازى و له خانه‌نشینى و مووچه و ده‌رماڵه و به‌خشین و ئیمتیازاته‌كانى دیكه له هه‌رێمى كوردستان - عێراق كرا.
لهبهشێكى تر كۆبوونه‌وه‌كه له‌لایه‌ن ئه‌ندامانى لیژنه‌كه‌و تیمه‌كه‌ى حكوومه‌تى هه‌رێم چه‌ندین پرسیار و سه‌رنج و تێبینی له‌سه‌ر پڕۆژه یاساكه‌ى حكوومه‌ت به‌مه‌به‌ستى دهوڵمهندكردنى ئاڕاسته‌ى یه‌كتر كران.
له‌كۆتایی كۆبوونه‌وه‌كه له‌لایه‌ن لیژنه‌ى دارایی و كاروبارى ئابوورى له په‌رله‌مانى كوردستان راپۆرتى لیژنه‌كه په‌سه‌ند كرا‌و وابڕیاره سبه‌ى چوارشه‌ممه لیژنه‌كه له‌گه‌ڵ لیژنه‌ى كاروبارى یاسایی له په‌رله‌مانى كوردستان كۆببنه‌وه‌و له‌ئه‌گه‌ری بوونى هه‌ر سه‌رنج و تێبینیه‌كى یاسایی و پاشان راپۆرته‌كه پێشكه‌شى ده‌سته‌ى سه‌رۆكایه‌تى په‌رله‌مانى كوردستان بكه‌ن تاكو بیخاته به‌رنامه‌ى كارى دانیشتنه‌وه.
باسنيوز
