ژمارەیەک وه‌زیر و لێژنەی دارایی پەرلەمان لە کۆبوونەوەدان

ژمارەیەک وه‌زیر و لێژنەی دارایی پەرلەمان لە کۆبوونەوەدان
لە بینای پەرلەمانی کوردستان کۆبوونەوەی لێژنەی دارایی و ژمارەیەک وەزیری حکوومەتى هه‌رێمى كوردستان لەسەر پرۆژەیاسای چاکسازی دەستی پێکرد.

كه‌مێك پێش ئێستا (سێشه‌ممه‌ 7/1/2020) کۆبوونەوەکە ده‌ستى پێكردووه‌، كۆبوونه‌وه‌كه‌ بۆ گفتوگۆکردنە لەسەر ماددەکانی پرۆژەیاسای چاکسازی و تێبینی و پرسیارەکانی لێژنەکە لە وەزیرەکانی حکوومەت.

لەم کۆبوونەوەیەدا لەسەر بڕی موچەی خانەنشینی و فەرمانبەران و پلە باڵاکان زیاتر گفتوگۆ دەکرێت،دوای کۆبوونەوەکە، ڕاپۆرتی لێژنەی دارایی دەدرێتە سەرۆکایەتیی پەرلەمان.















باسنيوز
Top