سبەی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان لە بارەی دۆخی عێراق و ناوچەکە کۆدەبێتەوە

سبەی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان لە بارەی دۆخی عێراق و ناوچەکە کۆدەبێتەوە
ڕۆژی چوارشەممە ٨ی ١ی ٢٠٢٠، ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان بە سەرپەرشتیی سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیران کۆدەبێتەوە.

سبەی چوارشەممە ٨ی ١ی ٢٠٢٠، بە سەرۆکایەتیی مەسروور بارزانی، سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیران و ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی ئەنجوومەنەکە، کۆبوونەوەی ئاسایی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان بەڕێوە دەچێت.

بڕیارە لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ دەربارەی دوا پێشهات و پەرەسەندنەکانی بارودۆخی عێراق و ناوچەکە بکرێت.











باسنيوز

Top