چوار پردى په‌ڕینه‌وه له شهقامهكانى هه‌ولێر دروست ده‌كرێن
له‌مباره‌یه‌وه ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 7/1/2020، موقه‌ده‌م فازڵ حاجى، گوته‌بێژى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی هاتوچۆى هه‌ولێر، له په‌یجى تایبه‌تیی خۆى، له تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تیی (فه‌یسبووك) بڵاى كرده‌وه، له‌سه‌ر بڕیارى د. فرسه‌ت سۆفى، پارێزگارى هه‌ولێر و له‌سه‌ر پێشنیارى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی هاتوچۆى هه‌ولێر، له داهاتوویه‌كى نزیكدا چوار پردى په‌ڕینه‌وه له شهقامهكانى هه‌ولێر دروست ده‌كرێن، كه به‌م شێوه‌یه‌یه:
1 - شه‌قامی 100 مه‌تری - به‌رامبه‌ر قوتابخانه‌ی ئه‌حمه‌دی خانی.
2 - شه‌قامی 100 مه‌تری - به‌رامبه‌ر كۆلێژی ده‌رمانسازی.
3 - شه‌قامی كۆیه - به‌رامبه‌ر ماجدی مۆڵ، كه ئه‌و پرده‌یان له‌سه‌ر ئه‌ستۆی خاوه‌نی مۆڵه‌كه دروست ده‌كرێت.
4 - شه‌قامی 100 مه‌تری - چوارڕیانی حه‌دیاب به‌رامبه‌ر كوورانی عه‌نكاوه.
گوته‌بێژى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی هاتوچۆى هه‌ولێر ده‌شڵێت: "هیوادارین ئه‌م پردانه كه له‌م شوێنانه دروست ده‌كرێن، كاریگه‌رییان له‌سه‌ر كه‌مكردنه‌وه‌ى ڕووداوه‌كانى شێلان هه‌بێت، داوا له هاووڵاتییانیش ده‌كه‌ین، بۆ سه‌لامه‌تیی خۆیان، پرده‌كان به‌كار بهێنن".
باسنيوز
