نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان هەواڵێکی ڕۆژنامەی کیهان ڕەتدەکاتەوە

 نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان هەواڵێکی ڕۆژنامەی کیهان ڕەتدەکاتەوە


لە ڕوونکردنەوەیەکدا کە کەمێک پێش ئێستا بڵاوکرایەوە نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان هەواڵێکی ڕۆژنامەی کیهان-ی ئێرانی ڕەتدەکاتەوە.



ڕوونکردنەوەکە لە بەشێکیدا هاتووە"رۆژنامەی (کیهان )ی ئێرانی هەواڵێکی بڵاوکردووەتەوە گوایا وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا مایک پۆمپێیۆ لە پەیوەندییە تەلەفۆنیەکەیدا سوپاسی مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانی کردووە لە هاوکاریکردنی لە ”پرسی تیرۆرکردنی جەنەراڵ قاسم سولەیمانی“ ئەم هەواڵە هەڵبەستراوە و دوورە لە راستییەوە.



ئەمەی خوارەوە دەقی ڕوونکردنەوەکەیە:-



روونکردنەوەیەک لە نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە دەربارەی هەواڵێکی ناڕاستی (کیهان ) ی ئێرانی .

نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان:هەواڵەکەی (کیهان ) هیچ بنەمایەکی راستیی نییە.

رۆژنامەی (کیهان )ی ئێرانی هەواڵێکی بڵاوکردووەتەوە گوایا وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا مایک پۆمپێیۆ لە پەیوەندییە تەلەفۆنیەکەیدا سوپاسی مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانی کردووە لە هاوکاریکردنی لە ”پرسی تیرۆرکردنی جەنەراڵ قاسم سولەیمانی“ .
ئەم هەواڵە هەڵبەستراوە و دوورە لە راستییەوە. جێی داخیشە هەندێک میدیا هەواڵی چەواشەکارانەی لەو چەشنە بڵاودەکەنەوە. بە پێچەوانەوە لە پەیوەندییە تەلەفۆنیەکەدا ، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان نیگەرانیی خۆی لە تێکچوونی بارودۆخی ناوچەکە دەربڕیوە و جەختیشی لە هێورکردنەوەی دۆخەکە کردووەتەوە و تەنیا باسی پەیوەندی نێوان هەرێمی کوردستان و ئەمەریکا کراوە و بە هیچ شێوەیەک باسی ئەو بابەتە نەکراوە کە رۆژنامەی ( کیهان) بڵاوی کردووەتەوە.
داواش لە بەرپرسانی ئەو رۆژنامەیە دەکەین روونکردنەوە بدەن لە سەر بڵاوکردنەوەی ئەو هەواڵە چەواشەکارانەیە.

نووسینگەی راگەیاندنی
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان
2020/1/6







باسنیوز
Top