لە هێرشێکی داعشدا لە داقووق چوار سەربازی عێراقی كوژران

لە هێرشێکی داعشدا لە داقووق چوار سەربازی عێراقی كوژران
لە هێرشەكەی شەوی رابردووی داعشدا بۆ سەر خاڵێكی سوپای عێراق لە سنووری شارۆچكەی داقووقی سەر بە پارێزگای كەركووك، چوار سەرباز كوژران و سێی دیكەش بریندار بوون.

درەنگانی شەوی یەكشەممەی ڕابردوو 5/1/2020 چەكدارانی داعش لە سنووری گوندی "عەرەب كۆیی"ی كاكەیی‌نشینی سنووری شارۆچكەی داقووقی سەر بە پارێزگای كەركووك، هێرشیان كردە سەر خاڵێكی فەوجی سێی لیوای 45ی سوپای عێراق.

لەو هێرشەدا هەریەك لە "حوسێن خەمیس موفتەن" لە دایكوببوی ساڵی 1977 و "عومەر بەكار جەبار" لەدایكبووی ساڵی 1990 و "جاسم ئیسماعیل زامن" لەدایكبووی ساڵی 1974 و "مووسا كەریم حەمزە" لەدایكبووی ساڵی 1983 كوژران، هاوکات سێ سەربازی دیكەش بریندار بوون و تەرمی كوژراوەكان بەخاك سپێردران.

ئەمڕۆ 6/1/2020 كە هاوكاتە لەگەڵ یادی دامەزراندنی سوپای عێراق.












باسنيوز
Top