سبەی لیژنەی دارایی راپۆرت لەسەر پرۆژەیاسای چاکسازی دەدەنە پەرلەمان

سبەی لیژنەی دارایی راپۆرت لەسەر پرۆژەیاسای چاکسازی دەدەنە پەرلەمان
لیژنەی دارایی پەرلەمانی کوردستان لەبارەی پرۆژەیاسای چاکسازی لە کۆبونەوەدایە و بڕیارە سبەی راپۆرتەکە تەواو بکەن و رادەستی دەستەی سەرۆکایەتیی پەرلەمانی بکەن.

بەپێی زانیارییەکان کاتژمێر١٠:٣٠ی ئەمڕۆ دووشەممە کۆبونەوەی لیژنەی دارایی دەستی پێکردووە و درێژەی کۆبوونەوەکەی دوێنێیە.

ھەر بەپێی زانیاریەکان، سبەی سێشەممە لیژنەی دارایی راپۆرتەکە لەسەر پرۆژەیاسای چاکسازی تەواو دەکەن و ڕادەستی دەستەی سەرۆکایەتیی پەرلەمانی دەکەن.

دوای رادەستکردنی راپۆرتی لیژنەی دارایی لیژنەی یاسایی پەرلەمان پێداچوونەوە بە راپۆرتی لیژنەکان دەکات و لەگەڵ سەرۆکایەتیی لیژنە تایبەتمەندەکان راپۆرتی ھاوبەش ئامادە دەکەن و دەیدەنە دەستەی سەرۆکایەتیی پەرلەمان و بڕیارە پێش 15ی مانگ خوێندنەوەی دووەم بۆ پرۆژەیاسای چاکسازی بکرێت.











باسنيوز
Top