سەرۆکی لیژنەی پێشمەرگە: داعش لە عێراق چالاکییەکانی فراوانتر دەکات
ریڤینگ ھروری، سەرۆکی لیژنەی پێشمەرگە و ناوخۆ و ئاسایش و ئەنجوومەنە خۆجێیەکان لە پەرلەمانی کوردستان راگەیاند: "بەھۆی راگرتنی مەشق و ھێرشی ھاوپەیمانان بۆ سەرچەکدارانی داعش و دۆخی سیاسی و ئەمنی عێراق داعش چالاکییەکانی فراوانتر دەکات بۆ سەر ھێزە ئەمنییەکان".
گوتیشی: "پێوستە ھێزەکانی پێشمەرگە و ھێزە ئەمنییەکان لە ئامادەباشدا بن بۆ ھەر حاڵەتێک".
ریڤینگ ھروری ئاماژەی بەوەش کرد: "راگرتنی ئەم ھێرشانەی سەر داعش، چالاکییەکانی زیاد دەکات و ئەگەر ھەیە لە چەند ناوچەیەک لە عێراق داگیر بکاتەوە و جگەلەمەش ھێرشەکانی فراوانتر دەکات و دۆخی ئەمنی عێراق ناسەقامگیر دەکات".
باسنيوز
