ئەمڕۆ پەرلەمانی توركیا بڕیار لەبارەی ناردنی هێز بۆ لیبیا دەدات

ئەمڕۆ پەرلەمانی توركیا بڕیار لەبارەی ناردنی هێز بۆ لیبیا دەدات
لە پڕۆژە یاسایەكەدا زۆربەی دەسەڵاتەكانی چۆنیەتی ناردنی هێز دراوەتە رەجەب تەییب ئەردۆغان سەركۆماری توركیا، وەكوو ژمارەی ئەو سەربازانەی دەنێردرێن، کاتی ناردنی هێز و هەر شتێكی تریش كە پەیوەندیی بە ناردنی هێزەوە هەبێت.

لە پڕۆژە یاسایەكەی ئەردۆغاندا هاتووە، كە خەلیفە حەفتەر لە پێشڕەویدایە بۆ ئەوەی دەست بەسەر ترابلوسدا بگرێت و حكوومەتی شەرعی لە مەترسیدایە، بۆیە پێویستە توركیا رێگە لەو مەترسییە بگرێت.

هەر لە سەرەتاوە ئاكەپە و مەهەپە پشتگیریی خۆیان بۆ ناردنی هێز بۆ لیبیا دەربڕی، بەڵام هەریەك لە جەهەپە و هەدەپە و پارتی باش دژی ناردنی هێز بوون بۆ لیبیا.

چاوەڕوان دەكرێت ئەمڕۆ پەرلەمان بە زۆرینەی دەنگ و بە ٥٠+١ ناردنی هێز بۆ لیبیا پەسند بكات، دوای پەسندكردنیشی وەكوو ئەوەی میدیاكانی توركیا باسی دەكەن، توركیا سوپای سووریای ئازاد دەنێرێتە لیبیا كە ئەو سوپایە توركیا پاڵپشتی دەكات و بە هێزی میللیی توركیا ناوی دەهێنرێت.













باسنيوز
Top