کوردێک وەک فەرماندەی هێزی ئاسمانیی عێراق دەستنیشان کرا

کوردێک وەک فەرماندەی هێزی ئاسمانیی عێراق دەستنیشان کرا
لیوا شەهاب زەنگنە، وەک فەرماندەی گشتیی هێزی ئاسمانیی عێراق لە وەزارەتی بەرگری دەستبەکار بوو.

لیوا شەهاب زەنگنە خەڵکی شارۆچكه‌ی کفرییە و ئێستا دانیشتووی هەولێرە. ناوبراو ماوەی دوو رۆژە دەستبەکار بووە.

له‌ لێدوانێكدا بۆ کەناڵی (كوردستان24) لیوا شه‌هاب زه‌نگنه‌ رای گه‌یاند، ئەو پۆستە پشکی کورد بووە و ماوەی دوو رۆژە لەسەر فەرمانی وەزیری بەرگریی عێراق دەستبەکار بووم".

گوتیشی: ئه‌و پۆسته‌ بۆ كورد گرنگیی تایبه‌تی خۆی هه‌یه‌.

لیوا شەهاب زەنگنە، لەدایکبووی ساڵی (1962)ه‌ و پێشووتر بەرپرسی پشکنین بووە لە فەرماندەی هێزە ئاسمانییەکان. ئێستاش وەک فەرماندەی گشتیی هێزی ئاسمانیی عێراق دەستبەکار بووە.











باسنيوز
Top