ھەفتەی داھاتوو دواوادەی ئامادەکردنی راپۆرتی لیژنەکان لەسەر پرۆژەیاسای چاکسازی دەبێت
بەپێی زانیارییەکان ھەفتەی داھاتوو لیژنەی دارایی راپۆرت لەسەر پرۆژەکە ئامادە دەکات و دەیداتەوە دەستەی سەرۆکایەتیی پەرلەمان و دوای راپۆرتی لیژنەی دارایی، سەرۆکایەتیی پەرلەمان راپۆرتی سەرجەم لیژنەکان دەنێرێتەوە بۆ لیژنەی یاسایی و دواتر سەرۆکایەتیی شەش لیژنەکە راپۆرتی ھاوبەش ئامادە دەکەن.
بەپێی ئەو وادەیەی پەرلەمان دیاریی کردەوە دەبێت١٥ی١ی٢٠٢٠ راپۆرتی ھاوبەش لەسەر پرۆژە یاساکە ئامادە بێت و دوای٢٤ کاتژمێر پەرلەمان خوێندنەوەی دووەم بۆ پرۆژەیاسای چاکسازی دەکات.
پەرلەمانی کوردستان پێشتر خوێندنەوەی یەکەمی بۆ پرۆژەیاسای چاکسازی کردووە و لەبەر گرنگیی ئەم پرسە و چەند پێشنیازە یاسای دیکە خولی پاییزەی پەرلەمان بۆ ماوەی یەک مانگ درێژ کرایەوە و لە پشووەکان کەم کراوەتەوە.
باسنيوز
