لیژنەکان لەبارەی پرۆژەیاسای چاکسازییەوە راپۆرت ‏دەدەنە سەرۆکایەتیی پەرلەمانی کوردستان

لیژنەکان لەبارەی پرۆژەیاسای چاکسازییەوە راپۆرت ‏دەدەنە سەرۆکایەتیی پەرلەمانی کوردستان
لیژنە تایبەتمەندەکانی پەرلەمانی کوردستان لە رۆژی هەشتی کانوونی دووەمی ‏‏2020دا لەبارەی پرۆژەیاسای چاکسازییەوە راپۆرت دەدەنە ‏سەرۆکایەتیی پەرلەمانی کوردستان.‏

زیاد جەبار، سەرۆکی لیژنەی دارایی و کاروباری ئابووریی ‏پەرلەمانی کوردستان راگەیاند، "پرۆژەیاسای چاکسازی ‏لە مووچە، خانەنشینی، دەرماڵە و ئیمتیازاتەکانی دیکە سیفەتی ‏بەپەلەی پێدراوە. هەشتی ئەم مانگە دوایین وادەیە بۆ ناردنی راپۆرتی ‏لیژنەکان بۆ سەرۆکایەتیی پەرلەمانی کوردستان. تاوەکو ئەو ‏وادەیە هەموو لیژنەکان راپۆرتەکانیان رادەستدەکەن".‏

بە گوێرەی پرۆژە یاساكە، لەمەودوا خانەنشینی پەرلەمانتاران مەرجدار دەكرێت؛ دەبێت پەرلەمانتار 45 ساڵی تەواوكردبێت‌ و 15 ساڵ خزمەتی هەبێت‌ ئینجا خانەنشین دەكرێت‌.

سەرۆکی لیژنەی دارایی و کاروباری ئابووری ئاماژەی بەوە کرد، "‏لیژنەکانی پەرلەمان سەرنج و تێبینییەکانی خۆیان لەسەر ‏پرۆژەکە نووسیوە، گۆڕانکاریی جەوهەری لە پرۆژەکەدا نەکراوە".‏

رۆژی 16ی مانگی رابردوو پەرلەمانی کوردستان ‏خوێندنه‌وه‌ى یه‌كه‌می بۆ پرۆژه‌یاسای چاكسازی له‌ ‏خانه‌نشینى، مووچه‌، ده‌رماڵه، به‌خشین و ‏ئیمتیازاته‌كانى دیکەدا کرد. بڕیارە دوای تەواوبوونی ‏راپۆرتی لیژنە تایبەتمەندەکان، خوێندنەوەی دووەم بۆ ‏پرۆژەیاساکە بکرێت.‏
Top