لە پەرلەمانی عێراق کار بۆ دەرکردنی هێزە ئەمریکییەکان دەکرێت
سه‌عد خزعه‌لی، ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له هاوپه‌یمانی فه‌تح رایگەیاند: "ساڵی 2020 ناوونیشانه‌كه‌ی ده‌بێته نه‌خێر بۆ بوونی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له عێراق".
دەشڵێت: "واژۆمان كۆكردووه‌ته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی یاسایه‌كی تایبه‌ت به وه‌ده‌رنانی هێزه‌كانی ئه‌مریكا بخرێته به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنی په‌رله‌مان، به هه‌موو هێزێكیش كار بۆ تێپه‌ڕاندنی یاساكه ده‌كه‌ین".
ئەوەشی خستە روو، كه سه‌روه‌ری نیشتمانی له سه‌رووی هه‌مووانه و ئێمه له‌به‌رده‌م دووڕیانێكین، یان ده‌بێت ده‌وڵه‌ت خاوه‌ن سه‌روه‌ری بێت و سه‌ر به هیچ لایه‌نێك نه‌بێت، یانیش ده‌بێت وڵاته‌كه بخه‌ینه ژێر كۆنتڕۆڵی هه‌ژموونی باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا، كه بێگومان رێگه ناده‌ین ئه‌وه‌ی دووه‌م رووبدات.
باسنيوز
