لە سەری ساڵدا زیاتر لە 15 هەزار گەشتیار هاتوونەتە دەڤەری سۆران

لە سەری ساڵدا زیاتر لە 15 هەزار گەشتیار هاتوونەتە دەڤەری سۆران
بارزان محەمەد، بەڕێوەبەری گەشتوگوزاری سۆران، رایگەیاند: "لە دوێنێ‌ تا ئەمڕۆ 1/1/2020 زیاتر لە 15 هەزار گەشتیار بە مەبەستی گەشت و سەیران، روویان لە ناوچە گەشتیارییەكانی دەڤەری سۆران كردووە، شەوی رابردووش زیاتر لە دوو هەزار گەشتیار لە ناوچەكە بەشدارییان لە ئاهەنگەکانی سەری ساڵ کردووە".

بەڕێوەبەری گەشتوگوزاری سۆران گوتیشی: "زۆربەی ئەو گەشتیارانەی هاتوونەتە ناوچە گەشتیارییەكانی سنوورەكەمان، زیاتر گەشتیاری عەرەبی شار و شارۆچكەكانی ناوەڕاست و باشووری عێراق بوونە و بەردەوامیش ڕوو لە دەڤەرەكە دەكەن".










باسنیوز


Top