چوار هەزار خێزانی عەرەب لە ناوەڕاست و خوارووی عێراقەوە هێنراونەتە کەرکووک
لەمبارەوە عه‌مید ئیدریس ره‌فعه‌ت، ڕايگەیاند: "چوار هه‌زار خێزانی عه‌ره‌ب له ناوه‌ڕاست و خوارووی عێراقه‌وه هێنراونەتە كه‌ركووك و كارتی نیشتمانی‌یان بۆ ده‌ركراوه، ئه‌وانی دیكەش له ده‌وروبه‌ری شاره‌كه هاتوونه‌ته‌وه ژووره‌وه كه كاتی خۆی بۆیان نه‌بوو له كه‌ركووك نیشته‌جێ بن، بۆیه ئێستا هه‌تا دێت ژماره‌ی خێزانه عه‌ره‌به‌كان بۆ ناو شاری کەرکووک زیاتر ده‌بێت".
ئه‌وه‌شی خسته ڕوو: "لە ماوەی ساڵی ٢٠١٩دا، هه‌زار و ٦٦٨ ڕووداوی ئەمنی ڕوویان داوە كه تێیدا 332 كه‌س له هاووڵاتیان و هێزه ئه‌منییه‌كان بوونه‌ته قوربانی، جیا له‌وه‌ی جووڵه‌ی داعش به چالاكانه ده‌ستی پێ كردووه.
لەدوای 16ی ئۆکتۆبەریشەوە ٢٥ ھەزار خێزانی عەرەب لە ناوچە جیاوازەکانی عێراقەوە هێنراونەتە سنووری کەرکووك.
راشی گه‌یاند: "به‌پێی ئه‌و رێككه‌وتنه‌ی له نێوان هه‌ولێر و به‌غدا كراوه، ده‌بێت پێشمه‌رگه و هێزه ئه‌منییه‌كان بگه‌ڕێنه‌وه بۆ شاره‌كه بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و بۆشاییه ئه‌منییه‌ی هه‌یه له شاره‌كه نه‌مێنێت.
تادێت ژماره‌ی هاورده‌ی عه‌ره‌ب بۆ كه‌ركووك زیاتر ده‌بێت له‌و باره‌شه‌وه كارئاسانیان بۆ ده‌كرێت و كارتی نیشتمانی‌یان بۆ ده‌رده‌هێنرێت و به‌شێكی زۆری ئه‌و عەرەبە هاوردانەش له حه‌ویجه و شاره‌كانی دیكه‌وه ده‌هێنرێت.
fhskd,.
